ئەندامێکی خانەى ڕاپەڕاندنى گۆڕان دەنگۆی یەکگرتنەوە لەگەڵ یەکێتى رەتدەکاتەوە

کوردستان

13/10/2021‌ 727 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاسۆ رەحیم ئەندامی خانەى ڕاپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان دەنگۆی یەکگرتنەوە لەگەڵ یەکێتى رەتدەکاتەوەو دەڵێت"پێمان وایە ئەمە دەستێکی تێکدەرە لە ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان ئەمە بڵاودەکەنەوە".

ئاسۆ رەحیک لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندوە، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن پێشنیاری بۆ ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن کردبێت کە بزوتنەوەی گۆڕان کۆتایی پێبێت و یەکگرتنەوە ئەنجام بدات لەگەڵ لایەنیتر، ئێمە سەر لەبەری ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە بەدرۆ دەخەینەوە.

دەشڵێت"پێمان وایە ئەمە دەستێکی تێکدەرە لە ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان لە جێی دڵسۆزیان بۆ بزوتنەوەکە و هەوڵدانیان بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکان هەمیشە لە ڕێی ڕاگەیاندنی سێبەرەوە هەوڵی زیاتر دەدەن بۆ تێکدانی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان ".
 لەدوو رۆژى رابردوودا پرسى یەکگرتنی بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لەدوای راگەیاندنى ئەنجامەکانى هەڵبژاردن بووەتە باس و خواسى بەشێک لە میدیاکان و وەک یەکێک لەو چارەسەرانە پێشنیار دەکرێت بۆ داهاتووی گۆڕان.

س.هـ