پارتى: حوكمڕانی عێراقی فیدراڵ پێویستی به‌ رێكخستنه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ هه‌یه‌

کوردستان

14/10/2021‌ 1471 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی مەسعود بارزانی كۆبووەو تیایدا هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە ئەنجامى هەلبژادنەکانى و دوای هەڵبژاردنەکان راگەیاند.

لەراگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە عێراق به‌ قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێ و پارتی بڕوای وایه‌ حوكمڕانی عێراقی فیدراڵ پێویستی به‌ رێكخستنه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له‌ ئاست ویست و خواستی هه‌موو پێكهاته‌كانی دابێ كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.

باسى لەوەشکردوە، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیش له‌ڕوانگه‌ی ده‌ستوورەوە ده‌بێته‌ هۆی سه‌قامگیری و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌تایبه‌تیش جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور و یەکلاکردنەوەی ته‌واوی كێشه‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوەکانی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێم.

هاوکات پارتى جەختیکردوەتەوە کە یه‌كڕیزی و ته‌بایی ناوخۆی كوردستان پێویسته‌ و،پێكه‌وه‌ كاركردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییە باڵاکانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمان و به‌دیهێنانی مافه‌ به‌دی نه‌هاتووەکان ئه‌ركی‌ هه‌مووانه‌.

لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى ئەم مانگە پارتى دیموکراتى کوردستان ٣٣ کورسى پەرلەمانى دەستهێناو پێنج کورسی بەراورد بە هەڵبژاردنى رابردوو زیادی کردوە.

س.هـ