شارپرێس:
وتەبێژی حکومەتی هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت، گرانبوونی بەنزین بەهۆی ئەوەیە لە دەرەوە هاوردەی دەکەن و هەماهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت دەکەن بۆ نرخەکەی.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، بەهۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری به‌نزین له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده ده‌كرا كه په‌یوه‌ست بوو به نرخی نه‌وت و له رابردووش‌دا نرخی نه‌وت لەسەر ئاستی جیهاندا به‌رزبووەوه، ئەوەش بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەناردەکردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان لە هەندێک دەروازە راگیراوە، بۆیه بڕیارە وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له گرفته‌كان و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پلانی گونجاو بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین دابنرێت تاوه‌كو له داهاتوودا قه‌یران دروست نه‌بێت.
لەبارەی نەوتی سپیشەوە وتەبێژی حکومەتى هەرێم نووسیویەتی، وەزارەتەکە لە هەوڵی چارەسەرکردن و دابینکردنی نه‌وتی سپیدایە.
ماوەى چەند رۆژێک نرخى بەنزین و سوتەمەنییەکانى دیکە بەشێوەیەکى خێرا بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوەو بەوتەى عەلی حەمە ساڵحیش نرخى بەنزین بۆ هەر لیترێک دەگاتە ١٣٠٠ دینار ئەگەر حکومەت رێگری لە کەمکردنەوەى نرخ نەکات.