شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌لایه‌تیه‌وه پیاوێكی ته‌مه‌ن 69 ساڵ كوژرا.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی پۆلیسی هەولێر دا هاتووه، ئەمڕۆ کاتژمێر (٦)ی ئێوارە لە شەقامی (٣٠) مەتری نزیک پردی سەیداوە ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوودەدات و لە ئەنجامدا کە سێک بەناوی (سەرهەنگ سالح پاشا) تەمەن (٦٩) ساڵ سێ گوللـەی بەردەکەوێت گیان لەدەست دەدات و تۆمەتباریش لە شوێنی ڕووداو ڕادەکات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چونە شوێنی مەبەست بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە توانرا شوناسنامەی تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت بەناوی (ن. س. ح)، تەمەن (٦٧) ساڵ لەکاتی ئێستادا دەستگیر کراوە کە هۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن لەنێوان تۆمەتبار و کوژراودا، بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و بۆئەوەی ڕادەستی دادگا بکرێت ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتە بەر.
ڕۆژانه ڕووداوه‌كانی كوشتن له هه‌رێمی كوردستان ڕوو له هه‌ڵكشانه‌و به‌شێكی زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ربڵاوی چه‌ك له‌ده‌ستی هاووڵاتیان و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش له سلێمانی كارمه‌ندێك له‌لایه‌ن كوڕی به‌رپرسێكه‌وه له سلێمانی كوژرا.
ئ.ق