ئەو فاکتەرانە چین کە زیان بەخوێنبەرەکان دەگەیه‌نن ئەوانەشی تەندروستیی دەپارێزن؟

تەندروستی

10/11/2021‌ 563 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەگەرهات‌و کالیسیۆم لەناو لولە خوێنەکاندا کەڵەکەبوو، ئەوە مەترسیی تووشبوون بەنەخۆشییە جۆراوجۆرەکان زیاد دەکات، لەبەرئەوەی بەکلسبوون لەسەرەتادا بێزارکەر نییەو بێئەوەی کەسەکە هەستی پێبکات گەشەدەکات، هەربۆیە زۆر گرنگە ئەو فاکتەرانە بناسرێت کە زیان بەلوولە خوێنەکان دەگەیەنن‌و لەبەرامبەردا ئەوانەش بزانرێن کە پارێزگاریی لەتەندروستییەکەی دەکەن.

پسپۆڕانی تەندرووستیی دەڵێن لوولە خوێنەکان دەبێت نەرم‌و شایانی جوڵەکردن بن‌و خوێن بۆ هەموو بەشەکانی جەستەو خانەکان بگوازێتەوە، لەبەرئەوەی ئۆسکجین‌و مادە خۆراکپێدەرەکانی تری لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە.

لەوبارەیەوە مارتن هالی گەورە پزیشکی ناوەندی پێشگرتن لەنەخۆشییەکان‌و پزیشکی وەرزشی لەزانکۆی تەکنیکی لەمیونخی ئەڵمانیا چوار فاکتەری سەرەکیی دەستنیشانکردووە کە زیان بەلوولە خوێنەکان دەگەیەنێت، هەروەک چەند فاکتەرێکیش هەیە پارێزگاریی لەتەندرووستییەکەیی‌و بەنەرمی مانەوەی دەکەن.

ئەو فاکتەرانەی زیان بەلولە خوێنەکان دەگەیەنن:
یەکەم فاکتەری نەرێنی: جگەرەکێشان خانەکانی لوولە خوێنەکان لەناو دەبات.
دووەم فاکتەر: ڕێژەی بەرزی شەکری ناو خوێن خانەکانی لوولە خوێنەکان دەتوێنێتەوە.
فاکتەری سێیەم: کۆلیسترۆڵی بەرزی ناو خوێن لوولە خوێنەکان دەگرێت .
چوارەم فاکتەر: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەبێتە هۆی دڕانی لوولەکانی خوێن.

هەرچی فاکتەرە ئەرێنییەکانن کە دەبنە هۆی پاراستنی تەندروستیی لولەکانی خوێن بریتین لە:
یەکەم: وەرزشکردن.
دووەم: کێشی سرووشتیی.
سێیەم: ترشە چەورییە ناتێرەکان.
چوارەم: سەوزە ڕەنگاوڕەنگەکان.

و: ئاکۆ ئاڵی