ئێران بەشێوازی تایبەتی خۆی پشتگیری گۆڵپارێزە مێینەكەی دەكات

وەرزش

21/11/2021‌ 543 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شەقامەكانە تارانی پایتەختی وڵاتی ئێرا بە وێنەی گەورەی زوهرە كودایی گۆڵپارێزی تیپی خانمانی ئەو وڵاتە رازێنرانەوە، ئەم هەڵوێستەی تاران وەكو پشتگیرییەك بۆ ئەو گۆڵپارێزە دێت پاش ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رووبەرووی گێچەڵ بۆیەوە گوایە لە رەگەزی مێ نییە.

شارەوانی شاری تاران وێنەی گەورەی گۆڵپارێزەكەی لە شەقامەكان هەڵواسیوە و نوسیویەتی، "كچە پاڵەوانەكە" و "زوهرە كودایی شانازی ئێران".

سەرەتای ئەم مشتومڕە لە 25 ی مانگی رابردووەوە دروست بوو، كاتێك لە یاری نێوان ئێران و ئەردەن تیپی خانمانی وڵاتی ئێران بە لێدانی سزا و بە ئەنجامی 2-4 سەركەوتنیان بەدەستهێنا و كودایی توانی دوو لێدانی سزا بگەڕێنێتەوە.

یەكشەممەی هەفتەی رابردوو یەكێتی تۆپی پێی ئەردەن سكاڵای تۆمار كرد و گۆڵپارێزەكەی وڵاتی ئێرانیان بەوە تۆمەتبار كرد كە لە رەگەزی نێرینەیە و مێ نییە.

دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی ئاسیاوە دەركەوت، زوهرە كودایی لە رەگەزی مێینەیە و هیچ جۆرە فێڵێك لە سەركەوتنی وڵاتی ئێراندا نییە.

جێگەی باسە تیپی خانمانی وڵاتی ئێران بۆ یەكەمجارە لە مێژوودا ئەو نازناوە بەدەستبهێنێت كە سەربكەوێت بۆ پاڵەوانێتی نەتەوەكانی ئاسیا.

رەنج رەسول