شارپرێس:
رۆژی هەینی لە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا
بە هەزاران دۆلار لە شەمەندەفەرێكی زرێپۆشەوە رژانە سەر شەقامەكان و بوو بەهۆی
ئەوەی خەڵكی ئۆتۆمبێلەكانیان رابگرن و چەندی پێیان بكرێت دۆلار كۆبكەنەوە.
ئەفسەرێكی ناوچەیی لە كالیفۆرنیا رایگەیاند،
بەهۆی ئەوەی جزدانێك پارە لە شەمەندەفەرێكی زرێپۆشی هێڵی خێراوە كەوتە خوارەوە،
دەرگای شەمەندەفەرەكە كرایەوە و بوو بە هۆی رژانی چەندین دۆلاری تر لە شەقامە
خێراكە.
دەسەڵاتدارانی ناوچەكە ئاشكرایان كرد، زۆرینەی
ئەو پارانەی كە لە شەمەندەفەرەكە كەوتنە خوارەوە، لە جۆری یەك دۆلاری و بیست
دۆلاری بوونە.
چەند ڤیدیۆیەك تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە
كە خەڵكی لە ئۆتۆمبێلەكانیان دادەبەزن و لەسەر شەقامەكە دۆلار دەبینن، بە خرۆشەوە
دۆلارەكان كۆدەكەنەوە و باوەڕ بە چاوی خۆیان ناكەن.
رەنج رەسول