پێشبینیدەکرێت عێراق گەشەیەکی گەورەی ئابووریی بەخۆیەوە ببینێت

عیراق

21/11/2021‌ 1290 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینیی دەکات، عێراق لەماوەی ئەمساڵدا بەرزترین ئاستی گەشەی ئابووری تۆماربکات بەراورد بەوڵاتانی کەنداوی عەرەبی.

بەپێی پێشبینییەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، عێراق لەناو وڵاتانی کەنداوی عەرەبی کە دەوڵەمەندن بە نەوت و سامانەکانی دیکە، لەمساڵدا بەرزترین ئاستی گەشەی ئابووری بەڕێژەی %3.6 تۆمار دەکات.

هەر بەپێی پێشبینییەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، سعودیە بەڕێژەی %2.8 و عەمان بەڕێژەی %2.5 و قەتەر بەڕێژەی %1.9 و کوەیتیش بەڕێژەی %0.9 گەشەی ئابووری تۆماردەکەن.

ئەگەر پێشبینییەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی راست بن، یەکەمجارە مەغریب گەشەیەکی ئابووری لەمجۆرە بەخۆیەوە دەبینێت، هاوکات عێراقیش کە بە دۆخێکی سەختی داراییدا تێپەڕبووە، یەکەمجارە دوای زیاتر لە دوو ساڵ گەشەیەکی گەورەی ئابووریی بەخۆیەوە ببینێت.