تۆیۆتا بە ئۆتۆمبێلێكی ئابورییانە بازاڕەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داگیر دەكات

هەمەڕەنگ

24/11/2021‌ 662 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای تۆیۆتا ئۆتۆمبێلێكی نوێی جۆری Belta ی راگەیاند كە یەكێك دەبێت لە كرداریترین و ئابورییانەترین ئۆتۆمبێلەكانی بازاڕی جیهان و بە تایبەتی بازاڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئۆتۆمبێلەكەجۆرێكی پێشكەوتوی ئۆتۆمبێلی Suzuki Ciaz دەبێت، خاوەنی بۆدییەكی مامناوەند و سەرنجراكێشە، درێژییەكەی 4 مەتر و 49 سانتیممەتر و بەرزییەكەی 173 سانتیممەتر و پانییەكەی 147 سانتیممەترە.

ئۆتۆمبێلەكە خاوەنی دوو ریز كوشنە كە تایبەت بۆ پێنج سەرنشین دروستكراوە و تایبەتمەندی گەرمی و ساردی كوشنەكانی هەیە، هەروەها خاوەنی سیستەمێكی پێشكەوتوی مەڵتی میدیایە كە بە شاشەیەكی لەمس كار دەكات.

ئۆتۆمبێلەكەی تۆیۆتا خاوەنی راوەستاندنی جۆری ABS ی پێشكەوتووە، تایبەتمەندی سنورداركردنی خێرای و نەهێشتنی هەڵم و تەمی سەر پەنجەرەكان و خاوەنی تایبەتمەندی كامێرایە.

بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە بزوێنەرێكی ئابورییانەیە بە فراوانی 1.5 لیتر و كێشی 105 ئەسپی هەیە، هەروەها گێڕێكی ئۆتۆماتیكی 4 گێڕ و گێڕێكی میكانیكی پێنج گێڕی هەیە.

رەنج رەسول