لەکاتی خواردنی بیبەری سووردا چی بەسەر جەستەدا دێت؟

تەندروستی

24/11/2021‌ 783 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پسپۆڕانی بواری خۆراکیی دەڵێن بیبەری سوور چەندین سوودی تەندرووتسیی هەیە، بەشێوەیەک سووڕی خوێن چالاک دەکات و وەک دژە بەکتریایەکی سرووشتیی کاردەکات.

لەوبارەیەوە نادیژدا تسابکینا خانمە پزیشکی تایبەتمەند لە بواری خۆراکیی دەڵێت بیبەری سوور گەلێک سوودی تەندرووستی بەجەستە دەگەیەنێت، بەڵام هەندێک کەس هەیە دەبێت لە خواردنی بەئاگا بێت.

دەکرێت لێرە ئاماژە بە چەند سوودێکی بیبەری دوور بکەین:

دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکان
پسپپۆڕە خۆراکییە رووسییەکە وتویەتی: کاتێک باس لە سوودەکانی بیبەری سوور دەکەین بەتایبەت مەبەستمان لەو ڤیتامینانەیە کە تێیدایە وەک ڤیتامین ئەی و بی و سی، کە یارمەتیی خێراکردنی سووڕی خوێن دەدەن و مەترسییەکانی تووشبوون بە رەقبوونی خوێنبەرەکان کەمدەکەنەوە و کارکردنی دڵ و لوولەکانی خوێن ئاسایی دەکەنەوە.

دژە میکرۆبە
تسابکینا باسی لەوەکردووە کە بوون ماددەکانی وەک کابسیسینۆید کە تامێکی توندی هەیە کاریگەریی لە بەرکتریاکان دەکات و دەیانکوژێت، لەبەرئەوەی وەک دژە میکرۆبێک کاردەکات.

دژە شێرپەنجەیە
ماددەی کابسیسین کە بەڕێژەیەکی زۆر لەناو بیبیەری تونددایە چەندین سوودی بۆ پاراستنی جەستە لە تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە هەیە، لەبەرئەوەی ئەو ماددەیە ڕێگریی لە گەشەکردن و دابەشبوونی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات.

سوودی تر
ڕێگە لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەگرێت.
وەک چارەسەری هەوکردن لە چەندین بەشی جەستەدا کاردەکات.
دەبێتە هۆی سووتاندنی چەوریی جەستە.
ڕێگە لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات دەگرێت.
چارەسەری هەموو جۆرەکانی سەرئێشە دەکات.
بۆچارەسەرکردنی هەوکردنی درێژخایەنی گیرفانەکانی لووت و لووتگیران بەهۆی هەڵامەت و پەتا وەرزییەکان بەسوودە.

و: ئاکۆ ئاڵی