٤٠ کۆچبەر لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوە هەرێم

کوردستان

25/11/2021‌ 422 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاری جلال سەرۆکی دەزگای لوتکە رایگەیاند، لەپاش دوو مانگ دەستبەسەربوونیان لە وڵاتی لیبیا، سبەینێ ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ٢٦/١١/٢٠٢١ کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ ژمارەیەک کۆچبەری کورد لەلایەن دەزگای لوتکەوە دەگەڕێنرێنەوە.

ئاماژەى بەوەشکردوەن ئەو کۆچبەرانە کە ژمارەیان ٤٠ کەسە و سەرجەمیان هاووڵاتیی هەرێمی کوردستانن، ماوەی دوو مانگە لە شاری بنغازی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کراون.

ئاری جەلال روونیکردوەتەوە کە دواجار بە هەوڵی دەزگای لوتکە و بە هاوکاریی بەڕێز قوباد تاڵەبانی، ڕۆژی هەینی دەگەنەوە شاری سلێمانی و لەلایەن کەسوکاریانەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشوازییان لێ دەکرێت.

ناوەڕاستى ئەم مانگەش بە دەیان کۆچبەرى دیکە لە رێگای فرۆکەخانەی هەولێرو سلێمانى و بەغداوە لە بیلاروسیاوە گەڕێنرانەوە هەرێمى کوردستان.

س.هـ