كۆبونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى كۆتاییهات‌و كاندیدى یه‌كێتى بڕیارى له‌سه‌ردرا

کوردستان

03/01/2022‌ 8750 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆبونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌شارى كه‌ركوك كۆتاییهات‌و له‌باره‌ى كاندیدى یه‌كێتى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆماریش بڕیاردرا.

په‌یامنێرى شارپرێس له‌كه‌ركوك ئاشكرایكرد،لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆی مەکتەبى سیاسی لە کەرکوک بڕیاردراوە کە سێ لیژنە دروست بکرێت یەکێکیان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پارتى و لیژنەیەکى دیکە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانى عێراق سەبارەت بە پێکهێنانى حکومەتى نوێی عێراق.

هەروەها بەپێی زانیاریەکانى پەیامنێری شارپرێس لیژنەی سێیەم تایبەتە بە رێکارەکانى دانانى پارێزگاری نوێی کەرکوک کە یەکێتى بە پشکى خۆی دەزانێت.

هاوکات پەیامنێری شارپرێس ئەوەشى ئاشکرا کرد، کە لە کۆبوونەوەکەى مەکتەبى سیاسى یەکێتى بڕیاریداوە کە بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتى دەبێت بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارو یەکلایی کراوەتەوە.

بڕیارە پاش كه‌مێكى دیكه‌ مەکتەبى سیاسی یه‌كێتى راگەیەنراوێک لەبارەى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆی بڵاوبکاتەوە.