بۆردومانەکانی تورکیا زیانی گەورەی لە دارستانەکان و کشتوکاڵی هەرێمداوە

کوردستان

03/01/2022‌ 400 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
تیمی كوردستان عێراقی سی پی تی ڕاگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە 35 هەزار دۆنم ڕەزو باخ و كشتوكاڵ و پوش و پاوانی هاوڵاتیان سوتاوە.

لەبارەی ئەو زیانانەی بەر هاوڵاتیانی هەرێم كەوتووە بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە، تیمی كوردستان عێراقی سی پی تی ڕاگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەكانی دەوڵەتی توركەوە، ٣٥ هەزار دۆنم ڕەز و باخ و پوشوپاوان و كشتوكاڵی هاوڵاتیان سوتان و ٣٥٠ سەر ئاژەڵ لەناوچوون.

ئەو ڕێكخراوە نێودەوڵەتییە ئاماژەی بەوەكردووە، دانیشتوانی ٢٩ گوند ئاوارەبوون و ١٥٠ گوندیش مەترسی چۆڵبونیان کەوتووەتە سەر، جگە لەوەش تەنها ناوچەی بەرواری باڵا زیانی شەش ملیار دیناری بەركەوتووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی تیمی كوردستان عیراقی سی پی تی كە بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ساڵی 2021 بڵاویردەوە، لە ساڵی ڕابردوودا توركیا 20 بارەگای سەربازی نوێی لەناو خاكی هەرێمی كوردستاندا دروستكردووە.

س.س