کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا

مەلەفی تایبەت

04/01/2022‌ 933 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە سەختترین قۆناغی خۆیدا دەژیت، گەلی كورد لەژێر سایەی حیزبی گەندەڵ وسەركردایەتیەكی خۆپەرست و نابەرپرس، خەریكە رۆژ بەرۆژ زیاتر خاكی كوردستان لەدەست دەدات و دیمۆگرافیای كوردستان بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو دێتە گۆڕین.

ماكینەیەكی میدیایی زەبەلاح كار بۆ فریودانی رای گشتی كوردستان وساختەكردنی مێژوو دەكات، لەنێو ئەو جەنجاڵیەدا هەوڵمداوە بەوردی چاودێری رووداوەكان بكەم وخوێندنەوە وشیكردنەوەیان بۆ بكەم، تاكە ئامانجم لەمەدا خزمەتكردنی نەتەوەكەی خۆمە ودەمەوێت ئەگەر بۆ كەمێكیش بێت برینەكانی ساڕێژ بكەم.

جێگەی داخە لەژێر ئااڵی بەناو ئازادی ولەژێر دەسەاڵتێكی بەناو كوردیدا، ئەوەی دژی كورد دەگوزەرێت، هیچ دوژمنێكی كورد، لەماوەی سەد ساڵی رابردوودا زاتی ئەوەی نەكردووە بیكات، سەر زەمین و ژێر زەمینی ئەو واڵتەیان تااڵن كرد ولەسەر سكی برسی خەڵك، ورگی خۆیان گەورە دەكەن.

کلیک لێرە بکە