لەدەستدانی قاچەکانی"فاتیمە"ی کرد بەشێوەکار

کوردستان

10/01/2022‌ 867 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: ئاشنا ئەسوەد
فاتیمە شەمسەدین: بە کێشانی تابلۆکانم دەمەوێت روبەڕووی هەموو ئەو سەختیانەی ژیان ببمەوە کە دێنە رێم

فاتمە شەمسەدین، ئەو کچە شێوەکارەیە، کە بۆ گەیشتن بە قۆناغی ئێستای، زەحمەت و یٔاسەنگیەکی زۆری بینیووە، کە وەک خۆی دەڵێت؛ بە هاوکاری خێزانەکەی توانیویەتی بەسەر کۆسپەکاندا سەربکەوێت.

فاتمە شەمسەدین، کە دانیشتووی شاری کەرکوکە، یەکێکە لەو شێوەکارانەی خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەڵام دەڵێت؛ کەمئەندامی نەبۆتە بەربەست بۆ ژیانم، بەڵکو زیاتر فێری ژیانی کردم.

ئەو لە ساڵی 1993 لە دایکبووە، لە تەمەنی منداڵیدا بەهۆی دۆخی تەندروستی، نەیتوانیووە بچێتە قوتابخانە.. بەڵام یٔەمە کۆڵی پێی نەداوە و به هاوکاری خێزانەکەی خۆی فێری خوێندەواری دەکات.

ئێستا فاتمە شەمسەدین، یەکێکە لە کچە شێوەکارەکانی کەرکوک، وەک خۆی وتی:"من لە مندالیەوە حەزی وینەکێشانم هەبووە، بۆیە دەتوانم بڵێم خودا شتێکت لێ بسەنێت، شتێکی ترت پێدەبەخشێت، منیش خودا شتێکی لێی سەندووم و بەهرەیەکی تری پێی بەخشیووم، کە هونەری شێوەکارییە.

ئەو نازانێت تائێستا چەند تابلۆ یاخود وێنەی کێشاوە، چونکە وەک خۆی وتی؛"هەر کەسی کارەکانمی پێ جوان بووبێت، تابلۆیەکەم پێی بەخشیووە، بۆیە نازانم چەند تابلۆم کێشاوە، بەڵام ئێستا 45 تابلۆم هەیە".

تائێستا بەشداری لە پێشانگایەکی تایبەت کردووە ، هەروەها چەندین پێشانگا کە بۆ شێوەکاران سازکراوە، هاوکات بڕوانامەی بەشداری لە (25) چالاکی مەدەنی و پێشانگای شێوەکاری وەرگرتوە.

فاتیمە دەڵێت:"هەمیشە ویستوومە لە رێگای تابلۆکانم هیوایەك ببەخشم بەو کەسانەی کە هیوایان بە ژیان نەماوە".

هونەری شێوەکاری یەکێکە لەو هونەرانەی رەوایەتی فرۆشتنی تابلۆ بە خاوەنەکەی دەدات، بەڵام تائێستا فاتمە هیچ تابلۆیەکی نەفرۆشتووە و هەر کەسێك داوای تابلۆیەکی کردبێت، بە خۆڕایی پێی بەحشیووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت؛"لە بەرنامەمدا هەیە بۆ داهاتوو،ئەگەر کەسێك داوای کێشانی وێنەیەکی ڵێکردم، ئەوە بیفرۆشمەوە".

جیا لە هونەری وێنەکێشان، کە حەز و ئارەزوویەکی هەمیشەیی فاتیمەیە، هاوکات ئەو دەستی بەرگ دووریشی هەیە و کاری جوانکاری جل (یٔیکسیسوارات) دەکات، و دەیەوێت ببێتە دیزاینەری جلوبەرگ.

ئێستا یەکێك لە خواستەکانی فاتیمە شەمسەدین، ئەوەیە درێژە بە خوێندن بدات و بێتە خاوەن بڕوانامە، چونکە لە منداڵی بەهۆی دۆخی تەندروستی نەراوەتە بەر خوێندن، بەڵام بە هاوکاری خێزانەکەی خۆی فێری خوێندەواری کردووە.

فاتیمە لە دوای یٔەوەی فێری خوێندەواری دەبێت، لەم ساڵانەی دوایی دەچێتە خوێندنی خێرا، کە قۆناغێكی خوێندن بە دوو ساڵی خوێندن ئەژمار دەکرێت، بەم جۆرە قۆناغی سەرەتایی دەبڕێت و ئێستا چاوی لەوەیە بتوانێت قۆناغەکانی ناوەندی و ئامادەیی تەواو بکات.

حەز و ئارەزووکانی فاتیمە شەمسەدین لەوە زیاترە، ئەوە دەیەوێت گروپێکی کچانی دەست ڕەنگین پێكبهێنێت و بتوانن وەك گروپێك خزمەت بە کچان و ژنان بکەن، لە بواری هونەری وێنەکێشان و کاری دەستی.