هۆشدارییەک لەکەشناسی هەرێمی کوردستانەوە بۆ هاوڵاتیان

کوردستان

13/01/2022‌ 3095 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی‌و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە ئەم شەپۆلە بارانبارینە بەردەوامدەبێت‌و لەهەندێک کات‌و شوێندا لێزمە باران دەبێ‌و ئەگەری بەرزبونەوەی ئاو هەیە.


کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت:"دوای زیادبونی کاریگەری ئەو شەپۆلەی ڕوی لەناوچەکەمان کردوە، بارانبارین بەردەوامی دەبێت‌و لێزمە بارانیش بەردەوامی دەبێ لەزۆربەی ناوچەکان".

باس لەوەشکراوە، "له‌هەندێککاتدا بەهۆی لێزمە بارانی بەردەوام مەترسی بەرزبونەوەی ئاو لەئارادایە".