سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه‌ 11 حاڵه‌تى گوماناوى ئۆمیكرۆن تۆمارده‌كه‌ن

کوردستان

13/01/2022‌ 1102 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ته‌ندروستى سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه‌ ئاشكرایده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچى تائێستا به‌فه‌رمى هیچ حاڵه‌تێكى ئۆمیكرۆن تۆمارنه‌كراوه‌، به‌ڵام 11 حاڵه‌تى گوماناویان تۆماركردوه‌و بۆ پشكنینیش ڕه‌وانه‌ى به‌غدا كراون.

د.سه‌باح هه‌ورامى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى له‌په‌یامێكدا له‌فه‌یسبوكى خۆیه‌وه‌ نوسیویه‌تى:"تائێستا هیچ حاڵەتێکی ئۆمیکرۆن لەسلێمانی تۆمارنەکراوە، به‌ڵام 10 حاڵەتی گومانلێکراوی ئۆمیکرۆنمان ڕەوانەی تاقیگەی مەرکەزی لەبەغدا کردوە، ھەفتەی داھاتوش ئەنجامی پشکنینەکان لەبەغداوه‌ دەگەڕێنەوە".

له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ بەڕێوه‌بەری نەخۆشخانەی وەفا له‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ کە تایبەتە بەتوشبوانی کۆرۆنا ئاشكرایكردوه‌، یەکێک لەنه‌خۆشه‌كانیان ھەموو نیشانەکانی ئۆمیکرۆنی ھەیەو پشکنینەکەی نێردراوە بۆ بەغدا؟

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ سامان بەرزنجی وەزیری تەنردوستی حكومەتی هەرێم لەپەیجی خۆی بڵایكرده‌وه‌، سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێزو خێرا لەبڵاوبونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆناو زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەستیپێکردوە.

ش.هـ