شارپرێس:
به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى ڕۆیته‌رز له‌سه‌ر ئاستى جیهان ئه‌مریكاو له‌سه‌ر ئاستى ووڵاتانى عه‌ره‌بى عێراق زۆرترین زیانیان به‌هۆى كۆرۆناوه به‌ركه‌وتوه.
ئاژانسى ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، تا ئێستا زیاتر له 316ملیۆن كه‌س له جیهان توشى ڤایرۆشى كۆرۆنابوون و زیاتر له 5ملیۆن و 800هه‌زار كه‌سیش به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌سه‌ر ئاستى جیهان ئه‌مریكاو له‌سه‌ر ئاستى ووڵاتانى عه‌ره‌بى عێراق زۆرترین زیانیان به‌هۆى كۆرۆناوه به‌ركه‌وتوه.
له ئه‌مریكا ژماره‌ى توشبوان 63ملیۆن و 286هه‌زارو225كه‌سبوه ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدان 847هه‌زارو 664كه‌س بوه
له‌هندستان ژماره‌ى توشبوان زیاتر له 36ملیۆن ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدان زیاتر له 485هه‌زار كه‌س بوه.
له به‌ڕازیل ژماره‌ى توشبوان نزیكه‌ى 23 ملیۆن ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدان زیاتر له 620هه‌زار كه‌س بوه.
له به‌ریتانیا ژماره‌ى توشبوان زیاتر له 14ملیۆن ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدان زیاتر له 151هه‌زار كه‌س بوة.
له ڕیزبه‌ندیه‌كه‌دا له‌سه‌ر ئاستى جیهان دواى ئه‌و ووڵاتانه هه‌ریه‌كه له به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ڕوسیا، توركیا ، ئیتاڵیا ، ئه‌ڵمانیا ، ئیسپانیا له‌و وڵاتانه‌ن كه كۆرۆنا زۆرترین زیانى پێ گه‌یاندون.
له‌سه‌ر ئاستى ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كان عێراق له‌و وڵاتانه‌یه كۆرۆنا زۆرترین زیانى به‌هاووڵاتیه‌كانى گه‌یاندوه.
له عێراق زیاتر له 210 هه‌زار كه‌س توشى كۆرۆنا بوون و زیاتر له 24هه‌زار كه‌س گیانيان له ده‌ستداوه.
ئوردن زیاتر له 109هه‌زار كه‌س توشبوون و زیاتر له 12 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌مه‌غریب زیاتر له 101هه‌زار كه‌س توشى كۆرۆنابوه‌و زیاتر له 14هه‌زار ه‌س گیانى له‌ده‌ستداوه.
ئ.ق