کۆمپانیایەک لە هەولێر بەناوی "هەلی کار"ەوە فێڵێکی گەورە لە هاووڵاتیان دەکات

کوردستان

14/01/2022‌ 1160 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە هەولێر کۆمپانیایەک بە ناوی دۆزینەوەی هەلی کار بە مووچەی هەزار و 800 دۆلار، مامەڵە لەگەڵ چەند کەسێک دەکات و ئۆتۆمبێلەکانیان دەبات.

کۆمپانیایەک لەهەولێر بە ناوی "رێدڵ" زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانی هەولێر وەردەگرێت بۆ ئەوەی گرێبەستیان بۆ بکات و دواتر بیانخاتە سەر کار، بەڵام هەشت ئۆتۆمبێل دەبات کە نرخیان دەگاتە 600 هەزار دۆلار".

کۆمپانیاکە پێشتر باسی لەوەکردووە، دەیەوێت خەڵک دابمەزرێنێت بە مووچەی 1800 دۆلار بەڵام بەمەرجێک کە ئۆتۆمبێلی جۆری لاندکروزەری مۆدێلی سەروو 2017ی هەبێت، ئێستاش نە ئۆتۆمبێلەکان دیارن نە خاوەنی کۆمپانیاکە.