شارپرێس:
جێگرى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان ڕایگه‌یاند له‌وناوچانه‌ى به‌فر زۆرباریوه‌و ئاسته‌نگى هاتوچۆى دروستكردوه پێویسته پشوو ڕابگه‌یه‌ندرێت و ده‌ڵێت "هه‌ر ڕوداوێك ڕووبدات له ئه‌ستۆى ئه‌ستۆى به‌رپرسانى حكومى و په‌روه‌رده‌ییه" .
عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگرى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌و ناوچانه‌ى به‌فر زۆرباریوه‌و ئاسته‌نگى هاتوچۆى دروستكردوه پێویست بوو پشوو ڕابگه‌یه‌ندرێت پشوه‌كه‌ش بۆیه‌ك ڕۆژ نه‌بێت به‌ڵكو تا ئاسایی بونه‌وه‌ى دۆخه‌كه به‌رده‌وام بێت.
جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، هه‌ر ڕوداوێك ڕووبدات له‌كاتى هاتوچۆكردنى مامۆستا‌و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران ئه‌وا ئۆباڵى ئه‌و ڕوداوه له ئه‌ستۆى به‌رپرسانى حكومى و په‌روه‌رده‌ییه‌و ده‌ڵێت" له رۆژى وا پشوو ڕاگه‌یه‌ندراوه هه‌ر پێویست نه‌بوه ئه‌مڕۆ كه پێویسته بۆ پشوه‌كه ڕاناگه‌یه‌نن.
له ئێواره‌ى دوێنێوه به‌فر به‌شێك له‌ناوچه‌كانى سلێمانى گرتۆته‌وه‌و له به‌شێك له‌سه‌نته‌رى شارى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و زۆربه‌ى قه‌زاو ناحیه‌كان ئاسته‌نگى هاتوچۆى دروستكردوه.
ئ.ق