شارپرێس:
وەزارەتی بەرگریی
ڕوسیا، ئاشكرایكرد، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی توانیویانە لەماوەی 12
کاتژمێرى ڕابردودا، 112 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)ی ئۆکرانی لەئاسمانی ڕوسیادا تێکبشکێنن.
وەزارەتەکە لەبەیاننامەیەکدا
ئاماژەی بەوەکردوە، "لەماوهى تهنها 12 کاتژمێردا، سیستەمەکانی بەرگریی
ئاسمانیی، توانیویانە 112 درۆنی ئۆکرانی ڕاگرنو لەناویان ببەن".
لهو ڕاگەیەندراوەدا
هاتوە، ئەم درۆنانە لەئاسمانی چەندین ناوچەو هەرێمی جیاواز خراونەتە خوارەوە، لەوانە:
(بێلگۆرۆد، بریانسک، ڤلادیمیر، کالۆگا، کورسک، لیپێتسک، لێنینگراد، ڕیازان، تولا،
مۆسکۆو هەرێمی کراسنۆدار)، وهكو جهختیكردوهتهوه، "ئەمە جیا لەتێکشکاندنی
بەشێکیان لەئاسمانی کۆماری قرمو ئاوەکانی دەریای ئازۆفو دەریای ڕەش".
جەنگی نێوان ڕوسیاو
ئۆکرانیا (لەقۆناغی هێرشی بەربڵاوو هەمەلایەنە) ئێستا لەساڵی پێنجەمیدایەو نزیکەی
چوار ساڵو نیوه بەردەوامە (لە 24ی شوباتی 2022وە دەستیپێکردوە)، ئەگەر ململانێ سەرەتاییەکانیش
لەساڵی 2014وە (کۆنترۆڵکردنی کریمیاو شەڕی دۆنباس) ئەژماربکرێت، ئەوا کێشەکە نزیکەی
12 ساڵە بونی هەیە.
بهگوێرهى نوێترین
ڕاپۆرتی بڵاوکراوەی ناوەندی توێژینەوەی ستراتیژییو نێودەوڵەتی (CSIS) ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ڕوسیا گەیشتوەتە
نزیکەی 450 ههزار کەسو ئەگەر بریندارو بێسەروشوێنەکانیش ئەژماربکرێت، زیانەکانی
سوپای ڕوسیا نزیکەی ملیۆنێكو 400 ههزار كهسه.
خەمڵاندنەکان
ئاماژە بەوەدەکەن، ژمارەی کوژراوانی سوپای ئۆکرانیا لەنێوان 80 ههزار بۆ زیاتر له100
ههزار سەربازدایە، لەکاتێکدا ڕێژەی بریندارەکانیان زۆر زیاترەو گەیشتوەتە سەدان هەزار
کەس، نەتەوەیەکگرتوەکانیش باسى لهوهكردوه، تائێستا کوژرانی زیاتر لە16 ههزارو
431 هاوڵاتی مەدەنی ئۆکرانی بەشێوەیەکی فەرمی پشتڕاستکردوەتەوە، بەڵام جەختدەکاتەوە
کە ژمارە ڕاستەقینەکە زۆر لەوە زیاترەو بریندارهكانیش 48 ههزارو 613 كهسن.
