شارپرێس:
پاش هێرشە ئاسمانییە هاوبەشەکانی ئەمریکاو سعودیە بۆسەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی، عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی ئه‌نجامجانى کۆبونەوەیەکی بەپەلەو نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کرد.
دواى هێرشه‌كه‌ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆى ئه‌مریكاو سعودیه بۆسه‌ر هێزه‌كانى حەشدى شه‌عبى‌و بەرەی مقاوەمە، میدیاى عێراقى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هێزانه زیانى زۆریان پێگه‌یشتوه، له‌كاردانه‌وه‌شدا، سه‌رجه‌م هێزه‌كیان خستوه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه‌و ئه‌گه‌رى هه‌یه وه‌ڵامبده‌نه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیران‌و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانیکردوه بەبەستنی کۆبونەوەیەکی بەپەلەو نائاسایی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەهێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکاو سعودیە بۆسەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی.
سەرچاوەیەکی حکومی ڕایگەیاندوه، کۆبونەوەکە تەرخاندەکرێت بۆ تاووتوێکردنی لێکەوتە ئەمنییە مەترسیدارەکانی بۆردومانەکەی شەوی ڕابردوو کە چەندین بارەگای فەرمی لە(بەسرە، نەینەوا، بابل، کەربەلا، كه‌ركوك‌و واست)ى کردە ئامانج، هەروەها بۆ ڕاگه‌یاندنى هەڵوێستی فەرمی‌و کۆتایی عێراق بەرامبەر بەم پێشێلکارییە ئاشکرایەی سەروەریی وڵات.
ئەم بڕیارە کتوپڕەی سەرۆک وەزیران دوای ناڕەزایەتییە توندەکانی پەرلەمانتاران‌و فڕاکسیۆنە سیاسییەکان دێت کە داوای بڕینی دەستبەجێی په‌یوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ ڕیاز كردوه.
