بەرپرسێکی ئەمریکی زانیاریى له‌باره‌ى گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران لەسەر ڕێککەوتنێکی چاوەڕوانکراو ئاشكراده‌كات

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1621 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند، لەو ڕێککەوتنە چاوەڕوانکراوەی کە بڕیارە لەنێوان ئەمریکاو ئێراندا واژۆبکرێت، هیچ باج‌و ڕسوماتێک ناخرێتەسەر ئەو کەشتیانەی کە بەگەروی هورمزدا تێپەڕدەبن.


ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەزاری ئەو بەرپرسەوە بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکاو ئێران بەهیچ شێوەیەک سەپاندنی باج بۆ تێپەڕبون لەگەروی هورمز لەخۆناگرێت.

ئەو بەرپرسە کە نەیویستوە ناوی ئاشکرابکرێت ئاماژەی بەوەکردوە، ئێستا گفتوگۆ لەسەر ڕێککەوتنێکی هەماهەنگی دەکرێت سەبارەت بەو ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەی کە بەهۆی شەڕو ئاڵۆزییەکانەوە کۆتوبەندی خراوەتەسەر.

بەرپرسە ئەمریکییەکە لەدرێژەی قسەکانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، تاران کۆمەڵێک داواکاریی پێشکەشکردوە کە بە"ناژیرانە" وەسفیکردن، ئاشکرایکرد، "هەم ئەمریکاو هەم عومان ئەو داواکاریانەی ئێرانیان بەتەواوی ڕەتکردوەتەوە".

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژەی بەوەکردوە، عومان پێشنیازێکی پێشکەش بەئێران کردوە کە خۆی لەبەڕێوەبردنی گەروی هورمزدا دەبینێتەوە، بەجۆرێک کە سەپاندنی باج تەنها بەشێوەی "ئارەزومەندانە" بێت لەبەرامبەر تێپەڕبوندا، ئەم پێشنیازەی عومان تەواو پێچەوانەی دیدگای تارانە، چونکە ئێران هەوڵدەدات کۆنترۆڵی تەواوی خۆی بەسەر ئەو ڕێڕەوە ئاوییەدا بپارێزێت‌و باجی ناچاریی بەسەر بەکارهێنەرانیدا بسەپێنێت.

بەپەلە