حکومەتى هەرێم بڕیاریدا دوو ناحیە لە هەولێر و ناحیەیەك لە سلێمانی بکاتە قەزا

کوردستان

18/01/2022‌ 1763 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
حكومەتی هەرێم بە قەزابوونی ناحیەی عنكاوە و پیرمامی لە پارێزگای هەولێر و ناحیەی بازیانی لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.
ماڵپەڕی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، دوا بەدوای بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رۆژی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ بۆ بە قەزابوونی ھەردوو ناحیەی عنکاوە و پیرمام لە پارێزگای ھەولێر و ناحیەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ ئەو فەرمانە بەشێوەیەکی فەرمی چووە بواری جێبەجێ كردنەوە.

کۆتایی ساڵى رابردووش حکومەتى هەرێم بریاری ئیدارەى سەربەخۆی بۆ هەردوو قەزاى زاخۆو سۆران دەرکرد.

بەپەلە