شارپرێس:
هاوڵاتیانى قه‌زاى ئاكرێ به‌په‌یامنێرى شارپرێس-یان ڕاگه‌یاند، ماوه‌ى چوارساڵه نه‌وتیان پێنه‌دراوه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ناوچه‌یه‌كى زۆر ساردیشیان هه‌یه، شاره‌زایه‌كى بوارى ئابوریش ده‌ڵێت:"نه‌وتى هه‌رێم له‌ساڵێكدا ته‌نها 3 ڕۆژى بۆ هاوڵاتیان بێت، هه‌ر ماڵێك به‌رمیلێكى به‌رده‌كه‌وێت".
عیماد ئیبراهیم ئاكرێى شاره‌زاى بوارى ئابورى دانیشتوى قه‌زاى ئاكرى به‌په‌یامنێرى شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "له‌ساڵى 2019 تا ئه‌مساڵ كه 2022، هیچ بڕه نه‌وتێك به‌دانیشتوانى قه‌زاى ئاكرێ نه‌دراوه، سه‌ربارى سه‌ختى‌و ساردى سنوره‌كه‌مان".
وتیشى:"حكومه‌ت له‌ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى ئاكرێ كه ناوى ناون ناوچه سارد‌و شاخاویه‌كان نه‌وتى پێگه‌یاندون، له‌كاتێكدا خودى سه‌نته‌رى ئاكرێش چیایه‌و سه‌خته‌و سارده، به‌ڵام هیچ بڕه نه‌وتێكى له‌و چوارساڵه‌دا پێنه‌داوه".
شاره‌زاكه‌ى بوارى ئابورى ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "به‌گوێره‌ى ئاماره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم، ڕۆژانه 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن، له‌ساڵێكدا ئه‌گه‌ر ته‌نها سێ ڕۆژ بۆ هاوڵاتیان بێت، هیچ ناوچه‌یه‌ك بێ نه‌وت نابێت‌و هه‌ر ماڵێكیش به‌رمیلێك نه‌وتى به‌رده‌كه‌وێت".
ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم به‌هانه‌ى ئه‌وه‌بێت پاڵاوگه‌ى نییه، وانییه، كار‌و بازیان ده‌توانن ئه‌وكاره به10 ڕۆژ بكه‌ن‌و نه‌وتى سپى به‌شى هاوڵاتیانى هه‌رێم بپاڵێون‌و بۆ هه‌ر ماڵێك به‌رمیلێك بپاڵێون".