هۆشیار زێباری: بڕیارەکەى دادگای فیدراڵی سیاسییەو دەزانین کێ لەپشتییەوەیەتی

عیراق

13/02/2022‌ 2117 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هۆشیار زێباری رایدەگەیەنێت هەموو مەرجەکانى کاندیدبوونم تێدایە، بەڵام ئەمە بریارێکى تەواو سیاسییەو رەنگە ئەو بڕیارە لە خۆی گەورە تر بێت.

لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەنوسیدا هۆشیار زێباری رایگەیاند" من زۆر سەرسام بووم بەو بریارەى دادگای فیدراڵی و وەک هاوڵاتییەکى عێراق ستەمم لێکراوە، بەڵام رێزی لێدەگرین هەموو مەرجەکانى کاندیدبوونم تێدا بووەو هیچ کێشەیەکى یاساییم نەبووە، بەلام ئەم بڕیارەى کە ئێستا دادگا داویەتى پێشوەختەى سیاسییەو کەسانێک لە پشتییەوەیەتى،".

هاوکات جەختیکردەوە، ئەو ستەمى لێکراوە، بەڵام ئەو بڕیارەی دژی ئەو دراوە بڕیارێکی سیاسییەو دوورە لە هەموو پێوەرە یاساییەکان، دەشڵێت" هەموو هەوڵ و رێگرییەکان بۆ ئەوە بوو کە دانیشتنى  پەرلەمان نەکرێت و من ئەو پۆستە وەرنەگرم".

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەوان وەک پارتى بژاردەى دیکەیان هەیەو هەڵوێستیان دەبێت و بۆ ئەو مەبەستەش سبەینێ کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن و بریاری خۆیان دەدەن.

هەروەها زێباری جەختیکردەوە، کە حزبەکەى بەسەرجەم پەیوەندییەکانیدا دەچێتەوە لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکان.

هۆشیار زێباری وتیشى" من هەموو رێگا یاساییەکان و لیژنەکانى هەڵبژاردنی کاندیدەکانم رۆیشتووم و هیچ کێشەیەکم نەبووە، بەڵام پرسەکە لە من گەورە ترەو هەندێ لایەن و وڵات نایەوێت عێراق سەرۆکێکى بەهێزی هەبێت".

 

بەپەلە