عەلی حەمەساڵح: سلێمانی هیچ کاتێک وەک ئێستا دۆخی لە مەترسیدا نەبووە

کوردستان

08/03/2022‌ 4493 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە شارپرێس-ی ڕاگەیاند، لەدوای پڕۆسەی ئازادکردنی عێراقەوە هیچ کاتێک وەک ئێستا سلێمانی لە دۆخێکی هێندە خراپدا نەبووە.

عەلی حەمەساڵح لە بەرنامەی شرۆڤەی شارپرێس ڕایگەیاند، داهاتی ناوخۆ ناخرێتە خزمەتی موچەوە و داهاتی نەوتیش لەم دۆخەدا هەر 350 ملیۆن دۆلارە، وتیشی "ئێمە بەو لەسەدا 41ەی حکومەتی هەرێمیش ڕازین بەڵام لەداهاتی نەوت ئەوەش ناگەڕێتەوە".

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی کوردستان "ئاشتی هەورامی تاوانبارە و ئەو دۆخەی ئێستا دروستبووە بەهۆی ئەوەوەیە".

عەلی حەمە ساڵح روونیدەکاتەوە کە داهاتى ناوخۆی هەولێرو سلێمانى بۆ مانگی دوو تائێستا نەگەڕاوەتەوە وەزارەتى دارایی، کە بەوتەى خۆى نەک نەگەڕاوەتەوە، بەڵکو مووچەى خانەنیشینى و بەشێک لە مووچەى ئاسایشی مانگی یەکیش نەدراوە.

 

بەپەلە