شارپرێس:
پارێزگارى هه‌ولێر داواى چۆڵكردنى گوندى ڕه‌شكین ده‌كات‌و دانیشتویه‌كى گونده‌كه ده‌ڵێت:"ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌ماوه‌ى مانگێكدا چۆڵى بكه‌ین، له‌كاتێكدا تاپۆى ڕه‌شى عوسمانیمان هه‌یه".
دانیشتوانى گوندى ڕه‌شكین به‌په‌یامنێرى شارپرێسیان ڕاگه‌یاند، حكومه‌ت ئاگادارى كردونه‌ته‌وه له‌ماوه‌ى مانگێكدا گونده‌كه‌یان چۆڵبكه‌ن‌و پێیانوتون گونده‌كه‌یان ده‌كرێته پارك.
دانیشتوانى گونده‌كه ئه‌وه‌شده‌خه‌نه‌ڕوو، له‌نوسینگه‌كانى خانوبه‌ره‌وه پێیانڕاگه‌یه‌ندراوه كه گونده‌كه‌یان ده‌كرێته باڵه‌خانه نه‌ك پارك‌و ئێستاش كڕین‌و فرۆشتن به‌و شوقانه‌وه ده‌كرێت كه له‌شوێنى ماڵه‌كانی ئه‌وان دروستده‌كرێت.
دانیشتوانى گونده‌كه هێما به‌وه‌شده‌كه‌ن، پێشتر چه‌ندجارێك ئاگاداركراونه‌ته‌وه گه‌نده‌كه‌یان چۆڵبكه‌ن‌و ژماره‌ى ماڵه‌كانى گونده‌كه 134 ماڵه‌و پێشتریش به‌زه‌برى هێز حكومه‌ت به‌شێك له‌زه‌ویه‌كانى لێسه‌ندونه‌ته‌وه‌و ئه‌وان داواى قه‌ره‌بوو ناكه‌ن‌و ئاماده‌نین گونده‌كه‌یان چۆڵبكه‌ن‌و له‌سه‌رده‌مى عوسمانیه‌كانه‌وه تاپۆیان هه‌یه‌و ساڵى 2019 حكومه‌ت بۆى نوێكردونه‌ته‌وه.
ئ.ق