شارپرێس:
تورکیا ئامادەکاریی بۆ وەرگرتنی وەجبەی دووەمی سیستمی بەرگری s-400 لەڕوسیا دەکات.
ئیسماعیل دەمیر سەرۆکی دەستەی پیشەسازیی بەرگری لەوەزارەتی بەرگری تورکیا لەلێدوانێکدا بهتەلەفزێۆنی فەرمی حکومەت TRTى وتووه، "تورکیا لەچوارچێوەی پڕۆژەیهكى تۆکمەو ڕێکەوتنی پێشوەختی لەگەڵ ڕوسیا، ئامادەکاریی بۆ وەرگرتنی وەجبەی دووەمی سیستمی بەرگریs-400 دەکات".
ئاماژهى بهوهشكردووه، "ڕەنگە ئەم هەنگاوەی تورکیا ببێتە مایەیی نیگەرانی ئەمریکا کە بەمدوایانە پەیوەندیەکانمان لەگەڵ ئەمریکا بەرەو ئاساییبوونەوە دەچون، بەڵام ئەمە پڕۆژەیهكى تورکیەو لەگەڵ یاساکانی دەستوری تورکیا گونجاوە، لەداهاتوشدا درێژە بەئاڵوگۆڕە بازگانیەکانمان دەدەین لەگەڵ ڕوسیا لەبواری پیشەسازیی بەرگریی".