شارپرێس:
پارێزگارى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، داخستنى ڕێگه‌ى هه‌ولێرو سلێمانى بابه‌تێكى سیاسیه‌و په‌یوه‌ندى به پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریه‌وه نیه‌و ڕێگرى ده‌كرێت ته‌نكه‌ره‌كان سوته‌مه‌نى بۆ هه‌ولێر بگوازنه‌وه.
ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، دواى خۆپیشاندانى خه‌ڵكى كۆیه، هاتوچۆى بارهه‌ڵگره‌كانیان گواسته‌وه دۆڵى سماقوڵى و ئه‌مرۆ ئه‌و ڕێگه‌یه‌ش له بارهه‌ڵگره‌كان داخراوه.
ووتیشى، ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندى به خزمه‌تگوزاریه‌وه نیه‌و تێكه‌ڵاوى بابه‌ته سیاسیه‌كان كراوه‌و كار گه‌شتۆته ئاستێك ڕێگرى له‌و ته‌نكه‌رانه بكرێت كه سوته‌مه‌نى بۆ هه‌ولێر ده‌گوازنه‌وه‌و له‌هه‌ندێك بازگه‌ى ئاسایش داواى گومرگ كراوه و ده‌ڵێت" ئێمه قبوڵى ناكه‌ین.
له‌م مانگه‌وه بڕیاردراوه كه هاتوچۆى بارهه‌ڵگره‌كانى ڕێگه‌ى سلێمانى هه‌ولێر له‌كۆیه‌وه هاتوچۆكردنیان بگوازرێته‌وه سماقوڵى و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی ئه‌و گوندانه‌ى لێكه‌وته‌وه‌و ئه‌مرۆ به‌ته‌واوى ڕێگه‌كه‌یان داخست به‌ڕى بارهه‌ڵگره‌كاندا.
ئ.ق