پێشبینی كەشوهەوای ڕۆژانی جەژن بڵاوكرایەوە

کوردستان

01/05/2022‌ 1470 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند،یەكەم رۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان ئەگەری باران بارین هەیە و لەڕۆژانی دواتریش گۆڕانكاری بەسەر دۆخی كەشوهەوا دێت.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، لە ئەمرۆوە شەپۆلێكی تری بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و هەر ئەمرۆش ئەو شەپۆلە دەگۆڕێت بۆ لێزمەباران و شەپۆلەكەش تاوەكو ئێوارەی رۆژی دوو شەممە كە هاوكاتە لەگەڵ یەكەم جەژنی رەمەزانی پیرۆز بەردەوام دەبێت.   

لەڕاگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم ئاماژە بەوەدراوە، پێشبینی دەكرێت ئەمرۆ شەپۆلی بارانبارینەكە بگاتە هەموو ناوچەكانی هەرێم و لە كاتەكانی ئێوارەدا بارانی بەلێزمەی كورت خایەن لە سنوری دهۆك و هەولێر و هەندێك ناوچەی گەرمیان ببارێت.

س.س