عێراق لەسەر تۆپبارانکردنی خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە هاتەدەنگ

عیراق

11/05/2022‌ 437 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیدانەی تۆپبارانی سوپای پاسدارانی ئێرانی كرد بۆ سەر چەند ناوچەیەكی سنوری ناحیەی سیدەكان سەر بە پارێزگای هەولێر.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئیدانەی بۆردومانەكەی ئێران دەكات كە چەند ناوچەیەكی سنوری ناحیەی سیدەكانی لە هەولێر گرتۆتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختیشی لەوە كردۆتەوە كە خاكی عێراق وەك رێڕەو و بنكەیەك بۆ هەڕەشەكردن لە وڵاتانی دراوسێ بەكارناهێنرێت.

ئەوەشهاتووە كە پێویستە پەناببرێتە بەر گفتوگۆ بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەكان بەتایبەت ئاڵنگارییە ئەمنییەكان، بەشێوەیەك كە سەروەری عێراق و ئاسایش و سەرقامگیری ناوچەكە بپارێزرێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەكانی ئێران چەند بنكە و بارەگایەكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی (كۆمەڵە) لە كوێستانەكانی بەربزین لە سنوری ناحیەی سیدەكان باكوری رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر تۆپباران كرد و بەهۆیەوە پڕۆسەی خوێندن ڕاگیرا.