ڕێکخراوی کەشناسی جیهانیی مەترسییەک لەبارەی پلەی گەرمای زەویی ئاشکرادەکات

هەمەڕەنگ

12/05/2022‌ 671 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕێکخراوی کەشناسیی جیهانیی ڕایگەیاندووە، پێشبینیدەکرێت، تاوەکو ساڵی 2026 پلەی گەرمای زەویی 1.5 پلە لەئاستی پلەی گەرمای سەردەمی شۆڕشی پیشەسازیی بەرزتربێتەوە، کە ئەگەر ئەوەش ڕووبدات ئەوە بەگوێرەی قسەی زانایان کارەساتی مەترسیدار ڕوو لەزەویی دەکات.


زانایان دەڵێن، ئەگەربێت‌و پلەی گەرمیی زەویی بەڕادەی 1.5 پلەی تر بەرزبێتەوە، ئەوە کاریگەریی ترسناکی لەسەر زەویی دەبێت، وەک لەناوچوونی گیا مەرجانییەکان‌و کەمبوونەوەی ڕووە سەهۆڵینە دەریاییەکان لەجەمسەری باکووردا.

بەپێی ڕێککەوتننامەی پاریس کە لەساڵی 2015 واژۆکراوە، ڕێبەری وڵاتانی جیهان بەڵێنیانداوە ڕێگە لەوەبگرن کە لەسەر ئاستی دوورمەودا پلەکانی گەرمی زەویی بەئاستی 1.5 پلەی تر بەرزببنەوە، بەڵام تائێستا لەدابەزاندنی ئەو دەردراوە گازییانەی کە هۆکارن بۆ درووستبوونی دیاردەی قەتیسبوونی گەرمیی، شکستیانهێناوە.

پسپۆڕان باسیان لەوەشکردووە، ئەگەربێت‌و ئەو چالاکیی‌و سیاسەتەی ئێستا لەبەرامبەر ژینگەدا پەیڕەودەکرێت بەردەوامبێت، ئەوە تاوەکو کۆتایی ئەم سەدەیە پلەکانی گەرمای زەویی بەڕادەی 3.2 پلەی تر بەرزدەبنەوە.

و: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە