گواردیۆلا بێرناردۆ رازی دەکات

وەرزش

12/06/2022‌ 415 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرای کردوە کە پیپ گواردیۆلا راهێنەرى یانەى مانچستەر سیتى ئینگلیزی دەرگای رۆیشتنى بۆ بێرناردۆ سیلڤای یاریزانی یانەکەى کردوەتەوە، بەڵام بەو مەرجەى بچێتە بەرشەلۆنەو دەستەوارەکەشى گونجاو بێت.

رۆژنامەکە باسى لەوە کردوە، رێکەوتن لەنێوان گواردیۆلاو بێرناردۆدا کراوە بۆ ئەوەى ئەو یاریزانە بچێتە بەرشەلۆنە لەبەرامبەر بریاری 80 ملیۆن یۆرۆدا.

هەروەها رۆژنامەکە باسى لەوە کردوە، راهێنەرى یانە ئینگلیزیەکە بە یاریزانە پرتوگالییەکەى رایگەیاندوە، ئەگەر دەستەوارەیەکى باش لە بەرشەلۆنەوە پێشکەش کرا پێویستە بڕۆیتە بەرشەلۆنە بکەیت لەبەرامبەریشدا ئەو یاریزانە رازی بووە.

بەپێی هەواڵی رۆژنامەکە یانەى بەرشەلۆنە تائێستا گرێبەستى پیشکەشی ئەو یاریزانە نەکردوە بەهۆی ئەوەى لەئێستادا یانەکە بەقەیرانى داراییدا تێپەڕ دەبێت و توانای کڕینى یاریزانى نییە.

س.هـ

بەپەلە