شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى سلێمانى ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى نرخى به‌نزین له سلێمانى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، به‌نزینى 800 دینارى دابه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر شه‌ویش بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى سلێمانى ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆهەینی بەنزینی نورماڵ بەنرخی ۸٠٠ دینار لەناوشاری سلێمانی و دەرەوەی شار لەو ویستگانەی کەدیاری کراوە بەردەست دەبێت و ڕۆژانەش بەردەوام دەبێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى سلێمانى ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند، ڕەنگە ڕۆژانە دابەشکردن دوابکەوێت، بەڵام دابەشدەکرێت ئەگەر لەشەویشدا بێت ئەوەش بەهۆکاری درەنگ بارکردن و درەنگ گەیشتنی بەویستگەکان کە بەدەرە لەدەسەڵاتی ئێمە و ئەو کۆمپانایەی کەبەم کارە هەڵدەسێت بەهۆی میکانزمی داگرتن و بارکردنەوە .
حكومه‌تى هه‌رێم رۆژى 15 ئه‌م مانگه ڕایگه‌یاند له‌ماوه‌ى 3 رۆژدا كێشه‌ى به‌نزین چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و به‌نزینى ناوخۆ به نرخى 800 دینار بۆ هه‌ر لیترێك له‌به‌شێك له وێستگه‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ن و ماوه‌ى دوو رۆژه له‌هه‌ولێرو دهۆك ئه‌م به‌نزینه دابه‌ش ده‌كرێت و بڕیاربوو ئه‌مرۆ له‌سلێمانى دابه‌ش بكرێت تا ئێستا دابه‌شنه‌كراوه‌و به‌شێك له شۆفیران خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
ئ.ق