شارپرێس:
وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌سلێمانیه‌وه ئاشكرایكرد، سكچونێكى توند سلێمانى گرتۆته‌وه، ده‌شڵێت:"هه‌موو ئه‌و پشكنینانه‌ى له‌شاره‌كانى هه‌رێم ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ده‌ریش بچێت كه كۆرۆنایه، تا نه‌چێته به‌غدا ئێمه ڕایناگه‌یه‌نین"، ئاشكراشیده‌كات، "له‌نه‌خۆشخانه‌ى منداڵانى سلێمانى لێشاوێكى داخڵبونى منداڵ هه‌یه".
د.سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو له‌نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید هێمن ئه‌و نه‌خۆشخایه‌ى تایبه‌تكراوه به‌توشبوانى كۆلێر له‌سلێمانى ڕایگه‌یاند، "ئه‌مساڵ ڕێژه‌و ژماره‌ى توشبوان به‌سكچونى توند له‌سلێمانى‌و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى زۆر زیادیكردوه".
ئاشكراشیكرد، "تائێستا له‌هه‌رێمى كوردستان هیچ حاڵه‌تێكى پشتڕاستكراوه‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆى كۆلێراوه بوونى نییه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "4 حاڵه‌تى كۆلێرا له‌هه‌ولێرو 10 حاڵه‌تیش له‌سلێمانى پشتڕاستكراونه‌ته‌وه، له‌دهۆكیش حاڵه‌تى گوماناوى هه‌یه‌و پشكنینیان بۆكراوه".
به‌وته‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى، هۆكاره‌كانى بڵاوبونه‌وه‌ى كۆلێر، یان ئاوى خواردنه‌وه یان هۆكاره‌كانى دیكه‌ى په‌یوه‌ستن به‌خۆراكه‌وه، ئه‌وه‌شى وت:"به‌ڵام له‌هه‌فته‌ى ڕابردوه‌وه سچكونێكى توند له‌سلێمانى بڵاوبۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌هه‌رێمى كوردستان پشكنینى كۆلێرا ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌مه‌وێت پێتانڕابگه‌یه‌نم تاوه‌كو له‌به‌غدا تۆمارنه‌كرێت ئێمه له‌هه‌رێم ڕایناگه‌یه‌نین".
باسى له‌منداڵانیش كرد‌و وتى:"له‌نه‌خۆشخانه‌ى منداڵانى سلێمانى لێشاوێكى داخڵبونى منداڵ بونى هه‌یه، به‌ڵان پێویست به‌دڵه‌ڕاوكێ ناكات، به‌ڵكو له‌برى ئه‌وه هاوڵاتیان پێویسته پابه‌ندى پاكوخاوێنى كه‌سیی بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دواكه‌وتن له‌پكشنین بۆ سكچون كێشه‌ى ته‌ندروستى گه‌وره ده‌كات".
ش.هـ