شارپرێس:
ناز میرزا، داواکاری گشتی پێشوو لە دادگای سلێمانی، چیرۆکی خانمێک کە لە دۆسیە قورسەکانی دادگا و بڕیار و بژاردە ئاڵۆزەکانەوە، ڕێگەی هونەری گرتەبەر و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە بینینی قوربانیی و تۆمەتبارەکان کرد.
زۆر جار دەگوترێت دادوەرەکان هەستیان نییە و بە لۆژیکی یاسا مامەڵە لەگەڵ هەموو دەوروبەردا دەکەن، بەڵام ناز میرزا لەم فیچەرەی شارپرێس-دا چیرۆکی ژیانی خۆی لەپاش وازهێنان لە کاری دادوەریی دەکات، کە ژیانێکە لێوانلێوە لە هونەر و هەست، هاوکات باس لە چیرۆکی تراژیدیی یەکێک لە منداڵەکان لە ڕەوتی دادگایکردنەکان دەکات.