شاندێکی باڵای هەرێم گەیشتە بەغدا

کوردستان

23/06/2022‌ 1461 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر داوای وەزارەتی بەرگری عێراق گەیشتە شاری بەغدا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە لەسەر داوای وەزارەتی بەرگری عێراق شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی عیسا عەزیز سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەندامێتی جێگری سەرۆکی ئەرکان گەیشتنە شاری بەغدا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆبوونەوەی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق هەماهەنگی ئەمنی و بەهێزکردنی، هاوکات بەرەوپێشبردنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان تاوتوێدەکرێت.

بەپەلە