دیبالا بێزارەو گرێبەستی یۆڤانتۆس رەتدەکاتەوە

وەرزش

17/07/2022‌ 281 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیتاڵیا بڕیاری پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی ئەستێرەی پێشووی یۆڤانتۆسی ئاشکراکرد لەبارەی هەڵبژاردنی ئەو یانەیە لە وەرزی داهاتوو پەیوەندی پێوە دەکات.

دیبالا دوای ئەوەی لەم هاوینەدا گرێبەستەکەی لەگەل یۆڤانتۆس کۆتایهات یانەکەی جێهێشت و چەندین یانە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن کە ئەوانیش ئینتەرمیلان و ناپۆلی و ڕۆمایە.

پێگەی توتۆ میرکاتۆی ئیتاڵی ڕایگەیاند کە دیبالا ئامادەیی نیشانداوە تا بە گرێبەستەکەی یانەی ڕۆما ڕازی ببێت و لەژێر سەرپەرشتی جۆزێ مۆرینیۆدا یاری بکات.
پێگەکە ڕونیکردەوە یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا گرێبەستێکیان بۆ ماوەی چوار ساڵ پێشکەشی دیبالا کردووە و مووچەی ساڵانەکەشی بە شەش ملیۆن یۆرۆ دیاری کراوە.
س.هـ