رۆناڵدۆ بێدەنگەو مەیلی رۆیشتن دەکات

وەرزش

24/07/2022‌ 359 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ساردوسڕی پەیوەندییەکانى نێوان یانەى مانچستەر یونایتدو کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەردەوامەو ئەو یاریزانە ماوەی چەند هەفتەیەکە بێدەنگە.

میدیاکانى بەریتانیا بڵاویانکردەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ تائێستا پەیوەند بە مەشق و راهێنانەکانى یانەکەى نەکردوەتەوەو هۆکارەشی دیار نییە.

ئاماژە بەوەشکراوە، یانەی شەیتانە سورەکان بە فەرمى داوای لە رۆناڵدۆ کردووە کە پەیوەندی بە مەشق و راهێنانەکانەوە بکات یان ئەوەتا بڕیاری کۆتایی خۆی رابگەیەنێت، بەڵام تائێستا رۆناڵدۆ هیچ وەڵامێکى نەداوەتەوە.

راپۆرتە وەرزشییەکان باس لە بێزاری رۆناڵدۆ دەکەن کاتێک کە یانەکەى نەیتوانیوە بگاتە خولی چامپۆنسلیگ، بۆیە رۆناڵدۆ لەبیرۆ رۆیشتندایە لەو یانەیە.

هەروەها باسیش لەوە کراوە، رۆناڵدۆ بەدوای یانەکەیەکدا دەگەڕێت کە رکابەری یانەى پاریس سانجێرمان بکات کە میسى رکابەری لێیە یانیش دەیەوێت رووو لە یانەیەکی بەهێز بکات کە توانای بردنى نازناوی چامپۆنسلیگی هەبێت.

س.هـ