پارتى: وه‌زاره‌تى نه‌وت فشاره‌كانى له‌سه‌ر هه‌رێم ڕاگرت

کوردستان

25/07/2022‌ 651 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى نه‌وت‌و گاز له‌په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ئاینده‌یه‌كى نزیك ده‌رئه‌نجامى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ به‌غدا ده‌رده‌كه‌وێت‌و وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقیش هه‌موو فشاره‌كانى له‌سه‌ر كه‌رتى نه‌وت‌و وزه‌ى هه‌رێم ڕاگرتوه‌.


د.سه‌باح سوبحى به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى وتووه‌، "سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕێكه‌وتنى كردوه‌ بۆ ڕاگرتنى فشاره‌كانى وه‌زاره‌تى نه‌وت له‌سه‌ر كه‌رتى نه‌وت و وزه‌ى هه‌رێم".

ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، ڕێكه‌وتنه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ هه‌رێم به‌رده‌وامبێت له‌ده‌رهێنانى نه‌وت‌و فشاره‌كان له‌سه‌ر كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان ڕابگیرێت‌و ده‌ڵێت:"له‌ئاینده‌یه‌كى نزیك ده‌رئه‌نجامى سه‌ردانه‌كه‌ به‌كرده‌یی ده‌رده‌كه‌وێت".

له‌15 شوباتى ڕابردوو دادگاى فیدڕاڵى بریاریدا یاساى نه‌وت‌و گازى هه‌رێم ناده‌ستوریه‌و دواى ئه‌وه‌ وه‌زاره‌تى نه‌وت فشار له‌كۆمپانیا بیانیه‌كان ده‌كات بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌دۆسیه‌ى نه‌وت‌و گازى هه‌رێم.

ئ.ق