شارپرێس:
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى ڕاگەیه‌ندراوێكه‌وه دووشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى كرده پشووى فه‌رمى‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه تائێستا نازانرێت موچه‌ى په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت یان ده‌خرێته ڕۆژى سێشه‌ممه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت:"چاوه‌ڕوانى وه‌زاره‌تى دارایی ده‌كه‌ین".
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ئاشكرایكردووه، "ڕۆژی دوشەممه 8ی ئابی 2022 کە دەکاتە ڕۆژی 10ی موحەڕەمی 1444ی کۆچی، لەتەواوی دامودەزگا فەرمییەکانی ھەرێم پشووی فەرمییە".
ئه‌وه‌ش هاتووه، "ڕۆژی سێشەممە 9ی ئابی 2022 لەھەموو دامودەزگاکان دەوامی فەرمی دەبێت".
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداریش له‌وباره‌یه‌وه به‌شارپرێسى وت:"وردەکاری دابه‌شكردنى موچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئاخۆ دوشه‌ممه ده‌بێت یان ده‌كه‌وێته سێشه‌ممه، ئەو بابەتە لای وەزارەتی داراییەو ئەوان بەشێوەی ڕاگەیەندراو لای خۆیانەوه بڵاویدەکەنەوە".
لاى خۆیشیه‌وه مه‌ریوان به‌گۆك به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى دیوانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ڕایگه‌یاندووه، "لەگەڵ وەزارەتی دارایی سەبارەت بەدابەشکردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە لەسەر هێڵین، بەڵکو چارەیەک بکرێت‌و وێڕای پشوو، موچە لەدووشەممە بدرێ نەک سێشەممە".
هاوكات ئەشرەف محەمەد بەرپرسی گەنجینەی سلێمانی باسى له‌وه‌كردووه، "بۆ ئەوەی گەنجینەو بانکەکان لەڕۆژانی پشوو دەوامبکەن، دەبێ وه‌زاره‌تى دارایی فەرمان ده‌ربكات، تائێستاش هیچمان بۆ نەهاتووە، چاوەڕێی ڕۆژی یەکشەممە دەکەین ئاگاداربکرێینەوە، كە مووچە بدرێ یان نەدرێ".
به‌گوێره‌ى خشته‌ى موچه‌ى مانگى 7، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ڕۆژى دوشه‌ممه 8ى ئه‌م مانگه موچه‌ى پێده‌درێت، به‌گوێره‌ى ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌ى حكومه‌تیش بێت، تائێستا دیارنییه موچه‌ى په‌روه‌رده ده‌كه‌وێته ڕۆژى سێشه‌ممه یان دوشه‌ممه ده‌درێت.
ش.هـ