شنۆ هیرانی
12ی ئه‌یلولی 1980 به‌ڕۆژێكی زۆر گرنگ له‌مێژوی توركیا هه‌ژمارده‌كرێت. 42 ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوی كوده‌تا سه‌ربازیه خوێناویه‌كه‌ی توركیا تێپه‌ڕده‌كاو سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆژه به‌په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش له‌مێژووی دیموكراسیه‌تی توركیا ناوزه‌ند ده‌كات.
سه‌رله‌به‌یانی 12ی ئه‌یلولی 1980 له‌توركیا چی ڕویدا؟
كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیی به‌سه‌ركردایه‌تی ئۆرگه‌نه‌ڕال فه‌ریق ڕوكن (كه‌نعان ئه‌ڤره‌ن) كه ئه‌وكاته سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی‌و سوپاسالاری توركیا بوو، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی تر له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی (ته‌نفیزی، ته‌شریعی‌و قه‌زایی)دا ئه‌نجامیاندا له‌ژێر ناوی پارێزگاریكردن له‌پره‌نسیپه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی دامه‌زراندنی كۆماری توركیا كه له‌لایه‌ن (ئه‌تاتورك)ه‌وه دارێژراون، تاهه‌ڵبژاردنی 1983 هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیا له‌توركیا به‌ڕێوه‌برد.
یه‌كه‌م كار له‌سه‌ر كارلادانی سه‌رۆك وه‌زیران (سلێمان ده‌میره‌ل)و دووه‌م هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی په‌رله‌مان، سێیه‌م هه‌ڵپه‌ساردنی دادگای ده‌ستوری وڵات‌و ئه‌نجومه‌نی قه‌زایی بوو.
داخستنی ته‌واوی پارته سیاسیه‌كان‌و ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكه‌كانیان‌و دانیان به‌دادگای سه‌ربازی، سیاسه‌تی توركیا سه‌رله‌نوێ داڕێژرایه‌وه له‌سه‌ربنه‌مای سیستمی سه‌ربازیی كه ماوه‌ی 9 ساڵی خایاند‌و له‌م نێوه‌نده‌دا 14 هه‌زار كه‌سایه‌تی سیاسی له‌و وڵاته پاكتاوكران.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا تائێستا بڵاویكردونه‌ته‌وه كه له‌وانه‌یه ئاماره‌كان چه‌ند هێنده زیاتربن ده‌ڵێت: له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و له210 دۆسیه‌دا 230 هه‌زاركه‌س دادگاییكران، 7 هه‌زار كه‌س بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو له‌وانه 570 كه‌س سزاكه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكرا كه زۆربه‌یان كورد‌و له‌پارته ئیسلامیه‌كان بوون.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان 171 كه‌س له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیانله‌ده‌ستداوه، 937 فلیمی سینه‌مایی قه‌ده‌غه‌ی په‌خشكردنیان كرا له‌سیناماكان. بۆ ماوه‌ی 300 ڕۆژ هیچ ڕۆژنامه‌و گۆڤارێك له‌توركیا ده‌رنه‌چوو، 30 هه‌زار كه‌س له‌كاره‌كانیان ده‌ركران، 388 هه‌زار كه‌سیش پاسپۆرت‌و ڕه‌گه‌زنامه‌ی توركیان لێوه‌رگیرایه‌وه‌و 14 هه‌زار كه‌سیش له‌هاوڵاتیبونی توركیا ده‌ركران، نزیكه‌ى 300 كه‌سیش به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانیانله‌ده‌ستدا.
بێجگه له‌ڕاگرتنی كار‌و چالاكی 23 هه‌زارو 677 ڕێكخراو له‌بواره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، له‌هه‌مانكاتیشدا سزای زیندانی بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ بۆ 400 ڕۆژنامه‌نووس سه‌پێنرا.
ئه‌مه‌و چه‌ندین ئامار‌و ژماره‌ی وردتر هه‌ن كه باس له‌سیناریۆی ئه‌و دۆخه دژواره‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی توركیا ده‌كه‌ن‌و له‌سه‌رو هه‌موشیانه‌وه دۆخی كورد كه به‌ناساقامگیرترین‌و دژوارترین قۆناغ داده‌نرێ بۆ بزاڤی كورد له‌توركیا كه ئه‌و قۆناغه به‌قه‌تڵوعامی بزاڤه‌كانی كورد له‌توركیا ناوزه‌ند ده‌كرێ.
ئه‌ی هۆكارى كوده‌تاكه چی بوو؟
كوده‌تاكه‌ی 27ی مایسی 1960و هه‌روه‌ها 12 مارسی 1971 كوده‌تاكه‌ی 12 ئه‌یلولی 1980 سێیه‌م كوده‌تای سه‌ربازی بوو به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن فه‌رمانده باڵاكانی سوپای توركیاوه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی له‌وڵات ئه‌نجامبدرێت.
له‌دوای 1970وه ئه‌و ده‌ستوره‌ی كه له‌كوده‌تاكه‌ی 1960 هه‌مواركرایه‌وه بێئه‌وه‌ی كاری پێبكرێت پوچه‌ڵكرایه‌وه‌و قۆناغێكی سیاسی تازه له‌توركیا له‌ژێر هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی هاته ئاراوه، ئه‌م قۆناغه‌ش نزیكه‌ی 10 ساڵی خایاند، له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌ڵكشانێكی به‌رچاو له‌پێشكه‌وتنی ڕه‌وته ئیسلامیه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ده‌بینرا، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی بوو بۆ سیستمی عیلمانی ده‌سه‌ڵات له‌توركیا، به‌تایبه‌تیش پارتی (ئیسلامی نیشتیمانی) به‌سه‌رۆكایه‌تی نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان كه یه‌كه‌م پارتی ئیسلامی بوو بتوانی سێیه‌كی ده‌نگه‌كانی توركیای عیلمانی به‌ده‌ستبهێنێ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی 1973، هه‌روه‌ها پارته‌كه‌ی (ئه‌لب ئه‌رسلان توركیش) به‌ناوی (پارتی بزاڤی قه‌ومی) كه پارتێكی ڕه‌گه‌زپه‌رستى فاشیست بون سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێنا.
دوه‌م خاڵیش ئه‌وه‌بوو دوای شۆڕشی ئیسلامی له‌ئێران هاتنه سه‌رده‌سه‌ڵاتی خومه‌ینی، ئه‌مریكا به‌ته‌واوه‌تی ترسی له‌ده‌ستدانی هه‌ژمونی ناوچه‌كه‌ی هه‌بوو، بۆیه پشتگیریی ته‌واوی كوده‌تاكه‌بوو. یه‌كێك له‌خاڵه هه‌ره گرنگه‌كانیش شكستی پارتی (كۆماری گه‌ل) جه‌هه‌په له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان. له‌ناو گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی له‌توركیا ململانێكی زۆر دژوار له‌نێوان جه‌مسه‌ره‌كانی چه‌پ‌و ته‌یاره ڕاستڕه‌وه‌كاندا هه‌بوو كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام شه‌قامه‌كان پڕبوون له‌ناڕه‌زایی‌و بزاڤی خوێندكار‌و كرێكار‌و ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كان، كارگه‌یشته شه‌ڕو پێكدادانی چه‌كداریی له‌نێوان هه‌ردولایه‌ن كه‌پێویست به‌ده‌ستبه‌سه‌راگرتنێك هه‌بوو بۆ گلدانه‌وه‌ی ئه‌و ئاژاوه‌ی كه له‌ماوه‌ی ساڵانی 1970كانه‌وه له‌ناو توركیا دروستبووبوو، له‌هه‌مانكاتدا جه‌نگی ساردی نێوان ڕوسیا‌و ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری به‌سه‌ر سیاسه‌تی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی توركیادا هه‌بوو، بارێكی ئابووری زۆر قورسی له‌توركیا خوڵقاندبوو كه پاشماوه‌كانی ساڵانی 1960كان بوو كه به‌ربه‌ستێكی زۆر گه‌وره‌بوو بۆ حكومه‌ته‌كانی ئه‌وسایی ده‌میره‌ل.
كوده‌تای 12 ئه‌یلولی 1980 زۆرترین كاریگه‌ری به‌سه‌ر ڕێڕه‌وی بزاڤی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌توركیادا هه‌بوو
له‌و سه‌رده‌مه‌دا بێجگه له‌چه‌ند ڕێكخراو‌و پارتێكى بچوك هیچ بزاڤێكی نه‌ته‌وه‌ی یه‌كگرتووى كوردان له‌توركیا بوونی نه‌بوو، به‌شێكی زۆری كه‌سایه‌ته سیاسیه‌كانی كورد له‌ناو بزاڤه‌كانی چه‌پی تورك‌و یاخود له‌ناو ته‌یاره ئیسلامیه‌كاندا بوون، په‌كه‌كه ته‌نها 2 ساڵ بوو خۆی وه‌ك بزاڤێكی نه‌ته‌وه‌یی چه‌پی ڕادیكاڵی كورد ڕاگه‌یاندبوو، كاریگه‌ریه‌كی ئه‌ووتۆی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی نه‌بوو، هاوكات له‌ململانێیه‌كى فكری‌و ئایدلۆژی زۆردا جه‌نگی له‌پێناوی مانه‌وه‌ی خۆی له‌ناو ئه‌و دۆخه دژواره‌ی كه‌ده‌وریدرابوو ده‌كرد.
سیاسه‌تی ئینكاری كورد نه‌ك ته‌نها له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرا، به‌ڵكو له‌و سه‌رده‌مه‌شدا هه‌موو جه‌مسه‌ره سیاسیه‌كانی ناو توركیا به‌چه‌پ‌و ڕاسته‌وه هه‌ڵگری ئه‌و بڕوایه‌بوون كه جگه له‌تورك هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كى تر له‌توركیا بوونی نییه، بۆیه شۆڕشگێڕه كورده‌كان هه‌میشه له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌دابون بۆ سه‌لماندنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد له‌ناو ئه‌و فه‌وزا سیاسه‌ی كه هه‌بوو له‌توركیا. هه‌ڵمه‌تی ڕه‌شبگیریی كوده‌تاكه‌ی 12ى ئه‌یلول 1980 به‌پله‌ی یه‌كه‌م كاریگه‌ریی كرده‌سه‌ر ڕێره‌وی بزاڤی كورد به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه بردیه قوناغێكی تر به‌ئاستێك بكه‌وێته ژێر سفره‌وه.
به‌هه‌زارن كادر‌و ئه‌نداو كه‌سایه‌تی كورد كه‌وتنه كونجی زیندانه‌كان‌و له‌سێداره‌دران به‌بكه‌ری نادیار تیرۆركران ئه‌وانی تریش ناچاری جێهێشتنی وڵات كران. زیندانه‌كانی دیاربه‌كرو باتمان‌و مێردین كران به‌گۆڕستانی شۆڕشگێڕه كورده‌كان‌و هه‌ركه‌سێكی بكه‌وتایه ئه‌م زیندانانه ده‌رچوونی مه‌حاڵ بوو.
16 هه‌زار كه‌س له‌زیندانی دیابه‌ركردا له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و دۆخی دژواردابوون، له‌وانه 5 هه‌زار كه‌س تائێستاش بێسه‌روشوێنن، زیاتر له 300 كه‌س به‌فه‌رمی له‌سێداره‌دران به‌سه‌دانیش له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه گیانیان له‌ده‌ستدا.
كاتێك ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ڵێت، كوده‌تای 12ى ئه‌یلول په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شه به‌سه‌ر دیموكراسیه‌تی توركیا ته‌نهاو ته‌نها مه‌به‌ست لێى له‌ڕووی ئایدلۆژیایی ئیسلامی سیاسیه‌وه‌یه نه‌ك هه‌موو ئه‌و مێژووه به‌گشتی، چونكه سیاسه‌ت‌و چه‌مكی 12ى ئه‌یلول سه‌باره‌ت به‌پرسی كورد هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ت‌و چه‌مكه‌ی ئێستای ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیایه.