هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و چۆنێتیی دەستنیشانکردنی

تەندروستی

15/09/2022‌ 352 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

هۆکارە وردەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک بە تەواوی ڕوون نین. بەڵام بەپێی زانیارییەکانی خزمەتگوزاری تەندرووستیی نیشتمانی بەریتانیی (NHS)، هەندێک هۆکارێکی دیاریکراو هەن  بەوە ناسراون کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک، زیاد دەکەن.


هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکەش ئەمانەن:
تەمەن: لەگەڵ بەتەمەنداچووندا مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکە زیاد دەبێت.
مێژووی خێزانیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک وەک: دایک، خوشک، پوور، نەنک.
پێشتر دەستنیشانکردنی نەخۆشیی شێرپەنجە و چاکبوونەوەی.
خواردنەوەی ماددە کحوولییەکان.
جگەرەکێشان.
زۆر خواردنی دەنکۆڵەی ڕێگریی لە سکپڕیی.
زۆر بەرکەوتن بە تیشکەکان.
کەسانی باڵابەرز یان ئەوانەی کێشیان زیادە زیاتر مەترسیی تووشبوون بەو نەخۆشییەیان لەسەرە.

نەخۆشییەکە چۆن دەستنیشان دەکرێت؟
دوای پشکنینی مەمک، ڕەنگە پزیشک کەسەکە ڕەوانەی یەکێک لە سەنتەرە تایبەتەکانی شێرپەنجەی مەمک بکات بۆئەوەی پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت، لەوانە پشکنینی "مەمۆگرافی" یان وەرگرتنی سامپڵێکی بچووک لە شانەی مەمک بۆئەوەی لەژێر مایکرۆسکۆب (بایۆپی) دا پشکنینی بۆ بکرێت.
هەربۆیە لەگەڵ زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک بەهۆی هەڵکشانی تەمەنەوە، لەسەر هەموو ئەو ئەفرەتانەی تەمەنییان لەنێوان 50 بۆ 70 ساڵییدایە هەموو سێ ساڵ جارێک پشکنین بۆ نەخۆشییەکە بکەن.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی