شارپرێس:
بەپێی
راپۆرتێک کە ناوەندی توێژینەوەی ئەمەریکی "Pew" ئامادەی کردووە، ئایینی
مەسیحی کە ئێستا زۆرینەی کۆمەڵگەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێکدەهێنێت،
تاوەکو ساڵی 2070 بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکات و تەنیا سێیەکی دانیشتووانی ئەو وڵاتە
پێکدەهێنێت.
راپۆرتەکە
دەڵێت: ئەگەر ئەو "گۆڕانکارییە ئاینییە"ی ئێستا هەیە هەر بەو جۆرە
بەردەوام بێت، ئەوە لەمساوەی 48 ساڵی داهاتوودا، لەسەدا 52ی
ئەمەریکاییەکان دەبنە بێ ئایین و ڕێژەی مەیسحییەکان بۆ لەسەدا 35 کەمدەبێتەوە.
پێشبینی
ئەوەشکراوە کە هەر لەو ماوەیەدا ژمارەی ئەو ئەمەریکییانەی خۆیان وەک مسووڵمان و
جولەکە و هیندۆس و بودیی و پەیڕەوی ئاینییەکانی تر دەناسێنن، چەندقات زیاد بکات.
جێگای
ئاماژەیە کە لە ساڵی 2020دا دیمۆگرافیای ئایینی لە ئەمریکا بەم شێوەیە بووە:64٪ مەسیحین، 30٪ "سەر بە هیچ ئایینێک نین"، 6٪ی دیکەش بەسەر جولەکە و موسڵمانان
و هیندۆس و بوداییەکاندا دابەشکراون.
ڕاپۆرتەکە
لەسەر بنەمای کۆمەڵێک هۆکارنووسراوە، لەوانە ڕێژەی
لەدایکبوون، شێوازی کۆچکردن، هۆکاری دیمۆگرافی لەوانە تەمەن، ڕەگەز و دۆخی ئایینی
ئێستا. هەروەک فاکتەری تری چۆنییەتی گواستنەوەی ئایین لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی
تر و چۆنێتی گۆڕینی ئایینەکانی خەڵک بە تایبەت مەسیحییەکان کە بوونە بێ ئایین، کە
لەم ساڵانەی دواییدا ژمارەیان زیادی کردووە، لەبەرچاوگیراوە.
ئامادەکردن:
ئاکۆ ئاڵی