شارپرێس:
دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵێك له‌میدیاى پارتى سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆكى كۆبونه‌وه‌ى دوێنێى ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمان‌و مه‌سعود بارزانى، په‌رله‌مانى كوردستان هاته‌ده‌نگ‌و ڕه‌تیده‌كاته‌وه، سه‌رۆكى په‌رله‌مان هیچ لێدوانێكى بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن دابێت.
میدیاى پارتى ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، دوای كۆبونەوەی ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی، سەرۆكی پەرلەمان ڕایگەیاندوه، لەگەڵ بارزانی ڕێككەوتین دەستور بەكۆدەنگی بنوسرێتەوە.
ئه‌وه‌ش هاتوه، لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەوە سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت:"لەگەڵ مەسعود بارزانی ڕێككەوتین نوسینەوەی دەستور بەكۆدەنگی نیشتیمانی بێت‌و دانیشتنەكانی پەرلەمانیش بەردەوامدەبن‌و خولی پێنجەم درێژدەكرێتەوە".
له‌وباره‌یه‌وه ڕاگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان هاته‌ده‌نگ‌و سه‌رله‌به‌رى ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت:"به‌هه‌مولایه‌كى ڕاده‌گه‌یه‌نین كه د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مان لێدوانى بۆ هیچ ده‌زگایه‌كى ڕاگه‌یاندن نه‌داوه سه‌باره‌ت به‌دیدارى به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى".
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتوه، "ئه‌وه‌ى به‌فه‌رمى بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌سایتى فه‌رمى په‌رله‌مان ته‌نها ڕاگه‌یه‌ندراومانه سه‌باره‌ت به‌كۆبونه‌وه‌ى ڕۆژى 21ى 9ى 2022، بۆیه داوا له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین پابه‌ندى یاسا‌و ئیتیكى ڕۆژنامه‌وانى بن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵ‌و زانیارییه‌كانیان".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ چوارشەممە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی‌و ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لەدیدارێكدا گفتوگۆیان لەبارەی پرسی نوسینەوەی دەستوری هەرێمی كوردستان كرد.
ش.هـ