نرخی نەوت زیاتر دادەبەزێت

جیهان

23/09/2022‌ 487 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەردەوامە لە دابەزین ئەوەش بەهۆی رێکارەکانى وەزارەتی خەزێنەى ئەمریکا بۆ بەرزکردنەوەى بەهای دۆلار لە جیهاندا.

ئەمڕۆ هەینى بەگوێرەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٩ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ ٣٦ سه‌نت دابەزیوە.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٨٢ دۆلار و ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

س.هـ