شارپرێس:
وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم خشته‌ى دابه‌شكردنى موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به16 ڕۆژ موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌كان دابه‌شده‌كرێت".
به‌گوێره‌ى ئه‌و خشته‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی بۆ موچه‌ى مانگى 9ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌كان بڵاویكردۆته‌وه، ڕۆژى 4ى 10ى 2022 دابه‌شكردنى موچه ده‌ستپێده‌كات‌و ڕۆژى 25ى 10ى 2022 دابه‌شكردنى موچه كۆتایی دێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاندبوو، هه‌موو 25ى مانگێك دابه‌شكردنى موچه ده‌ستپێده‌كات‌و له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا دابه‌شكردنى موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان كۆتایی دێت.
چه‌ند ڕۆژێكیش به‌ر له‌ئێستا سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی به‌میدیاى پارتى وتبوو، دابه‌شكردنى موچه له‌ڕۆژى 2ى 10ى 2022 ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام به‌هۆى پشووى فه‌رمى له‌هه‌رێمى كوردستان، دابه‌شكردنى موچه خراوه‌ته ڕۆژى 4ى مانگى داهاتوه‌وه.
ش.هـ