شارپرێس:
دوای دەرکەوتنی لەچالاکییەکانی کردنەوەی ئاهەنگەکانی "وەرزی ڕیاز" لەسعودییە، چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرسوڕمانی خۆیان لەو گۆڕانکارییە گەورەیە پیشانداوە کە شکڵو شێوەی هەیفا وەهبی خانمە هونەرمەندی دیاری لوبنانیدا ڕویداوە.
ئەو چالاکانە وێنەو ڤیدیۆی هونەرمەند هەیفا وەهبییان بڵاوکردۆتەوە کە بەشێوەیەکی زۆر نائاسایی دەردەکەوێت، بەشێوەیەک ئەگەر بەراورد بکرێت بەو وێنانەی لەهەژمارە تایبەتییەکانی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویاندەکاتەوە زۆر لەیەکترەوە جیاوازن، بەجۆرێک زۆر بەئاشکرا ڕەنگی پیریی لەڕوخسارییدا دەرکەوتوە.
لەسەر ئەو شێوە دەرکەوتنەش بەشێکی زۆر لەبەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوسیویانە "بێ فلتەر"، هەروەک سەرسوڕمانی خۆشیان لەو جیاوازییە دەربڕیوە کە لەنێوان ڕەنگو ڕوخساری ڕاستەقینەو وێنەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیدا هەیە.
و: ئاکۆ ئاڵی