شارپرێس:
ئەندامێكى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران زانیارییه‌كى مه‌ترسیدار له‌باره‌ى هێرشى ئێران بۆسه‌ریان له‌ناو خاكى هه‌رێم ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئێران ئه‌مجاره هێرشده‌كاته‌سه‌ر كه‌مپه‌كان كه خه‌ڵكى سڤیلى تێدایه".
ئامانج زیبایی ئەندامی كۆمیته‌ى ناوه‌ندى حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "زانیاریمان هەیە کە ئێران هێرشەکانی بەردەوامدەبێت‌و لەداهاتوشدا نیازی بەئامانجگرتنی کەمپەکانی هەیە کە هەموو دانیشتوانەکەی خەڵکی سڤیلن‌و له‌ئێستاشدا ئێران ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌و هێرشه ده‌ستپێكردوه".
ئاشكراشیده‌كات، "به‌گوێره‌ى دوایین زانیاریەکانمان کە پێمانگه‌یشتوه، فەرمانگەی قەرارگای حەمزە ئوستانلوو، باسی لەوەکردوە ئه‌مجاره ئەگەری زۆرە لەکەمپەکان بدەن، ناوی کەمپەکانی هێناوەو باسی گردە چاڵ‌و ئەو کەمپانەی تریشی کردوە کە ئێمە لێی نیشتەجێین، من وەک خۆم گریمانەی ئەوە دەکەم ئەمجارە، بەوپێیەی کەمپەکانی هەولێرمان لەشوێنی نیشتەجێبونی هاوپەیمانان نزیکە گریمانەی ئەوە دەکرێت ئەمجارە بەناوی ئێمەوە هێرشبکات".
ده‌شڵێت:"هەرچەندە مێژوی ئەو ڕژێمە کاری لەو جۆرەی زۆر تێدایە، لەکارنامەی ڕەشی ئێرانیش هێرش بۆ سەر خەڵکی سڤیل‌و مەدەنی هەمیشە هەبوە، کاتێک ویستویەتی تاوانێک بکات دەستی لەهیچ نەپاراستوە، هەروەک لەهێرشی 28ی سێپتەمبەردا دونیا شاهید بوو، منداڵێکی شەهیدکرد کە هێشتا لەدایک نەببوو، بۆیە بەگوێره‌ى ئەو کارنامەیه‌ى كه هەیەتی، ئەگەری ئەوە هەیە هێرشبکات، چونکە ئەو شوێنانەی پێشتریش هێرشیکردوە هەر شوێنی خەڵکی مەدەنی بون".
زیبایی باس له‌وه‌شده‌كات، "ئێمە هێزی پێشمەرگەمان لەو شوێنە نییە كه ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه‌سه‌ریان ده‌كات، ئەوکەسانەش کە دەیانبینن لەمیدیاکاندا پاسەوانی شوێنە مەدەنیەکانن نه‌ك باره‌گاى سه‌ربازیى‌و سیاسیی".
وتوشیه‌تى:"به‌گوێره‌ى پێویست خۆپارێزیی کراوە، لەبەر باری ئەمنی ناتوانم ئاماژە بەهەموو شتەکان بکەم، بەڵام ئامادەکاریکراوە، ئێمە دوژمنەکەمان باش دەناسین‌و دەزانین لەکاتی ئاوادا دەتوانێت هەموو دڕندەییەک بەکاربهێنێت دژمان، بۆیە ئامادەکاریمان کردوە بەگوێره‌ى پێویست، هیوادارین شتێکی وا ڕونەدات، بەڵام ئێران دەیەوێت ئەو خۆپیشاندانانانەی کوردستان‌و ئێران، بەلاڕێدا ببات، فۆکەسی خەڵکی دەرەوەی ئێران بخاتەسەر ئەم هێرشانە".
له‌وه‌ڵامى هه‌واڵێكى ئاژانسى ته‌سنیمى ئێرانیشدا كه باس له‌ده‌ستگیركردنى 100 كه‌س له‌لایه‌نگرانى حزبه‌كانى كۆمه‌ڵه‌و دیموكرات ده‌كات، به‌رپرسه‌كه‌ى حزبى دیموكرات به‌ده‌نگى ئه‌مریكاى وتوه، "بەهیچ شێوەیەک هێزی پێشمەرگەمان جوڵه پێنه‌كردوه، لەسیاسەت‌و بەرنامەی حزبیشدا نییە تا ئەم دەقەیەی من قسە دەکەم، جه‌ختیشده‌كه‌مه‌وه، هیچ پێشمەرگەیەکی حزبی دیموکرات لەباشورەوە نەنێردراوەتە ئێران‌و بەنیازی شتێكى له‌وجۆره‌ش نین".
كۆی کەمەپەکانی حزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لەهەرێمی کوردستاندا 7 کەمپە لەوانەش، سیانیان تایبەتن بەحزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران‌و ژمارەیەکی زۆر لەخێزانەکانیان تێیدا نیشتەجێن.
پێشتریش محەمەد باقری سەرۆکی ناوەندی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداریی به‌حزبه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان دابوو ڕایگه‌یاند، "ئه‌و به‌ڵێنه‌ى هه‌رێمى كوردستان پێی‌داوین بۆ چه‌كداماڵینى ئه‌و حزبانه جێبه‌جێنه‌كراوه"، ئه‌وه‌شى وتبوو، "لەئێستادا 1200 بارەگای سەربازیی لەهه‌رێمى كوردستان دژی ئێران لەچالاکیدان، بۆیه ئۆپەراسیۆنەکانمان دژی حزبەکانی ڕۆژهەڵات بەردەوامدەبێت‌و بارەگاکانی ئەمریکاشمان خستۆتە ژێر چاودێرییەوە".
ش.هـ